پاش دوو مانگ ناڕەزایی دەربڕین کرێکاران بە مافەکانیان نەگیشتوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای تێپەڕ بوونی ۲مانگ لە دەسپێکی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی کۆمپانیایی چاندن و پیشەی(کشت و صنعت)مهاباد تا ئێستا بە ماف و کارانەی خۆیان نەگیشتوون.
لە هەواڵەکەدا هاتوە کە کرێکارانی چاندن و پیشەی مهاباد لە درێژەیی ناڕەزاییەکانیاندا بۆ وەرگرتنی مافەکانیان و مووچەی دوواکەوتویان تا ئێستا بە مافەکانیان نەگیشتوون.
تا ئێستا کرێکاران پتر لە دوو مانگە لە بەرابەری ئەم کۆمپانیایەدا کۆبوونەوەیان ڕێخستوە مخابن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان کردوە بە کۆکردنەوەی چادرەکانی ئەم کرێکارانە کە بۆ حەوانەوە و پشوو وەڕگرتن بە مەبەستی درێژەدان بە ناڕەزایەتیەکانیان بەکاریان دەهێنا.
بە کوتەی ئەم کرێکارانە کە لە دوو بەشی “چاندن و پیشە” و “ئاژەڵداری پیشەیی مهاباد” ئەم کۆمپانیایەدا ئیشیان کردوە بۆ ماوەی ۱٦مانگە کارانەیان وەرنەگرتوە و پتر لە ۳ مانگە لە پێدانی پارەی “بیمە” بێوەری کراون.
بە پێی هەواڵگەلی ناوخۆ لە مەڕ ئەم مژارە پاش ئاڵوگۆڕ لەم کۆمپانیایەدا ، بەشێک لە مووچەی کرێکاران لە بەشی “بیمەی هۆما” و “ساردخانەی زەمزەم” بە شێوەی مۆڵەت پێدراو بە کرێکاران درا، بەڵام پارە و مافی کرێکاران لە دوو بەشی دیکەدا تا ئێستا نەدراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان