دوو حەوتوو بەسەر بێ سەروشوێن بوونی کۆڵبەری کورددا لەژێر هەرەسی بەفر تێدەپڕێ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: «ڕزگارساکانی فەڕ» خەڵکی گوندی پسان سەربە تەرگەوەری ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان نێزیک بەدووحەوتووی پێش کەبۆ بژێوی ژیانی ڕووی کردبوویە پیشەی گرانی کۆڵبەری لەگوندی «کوڕان» کەوتە بەر لێشاوی هەرەس وگیانی لەدەستدا.

چەندد ڕۆژی پێشتر هەواڵی خەواندنی ناوبراو لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری وان لەباکووری کوردستان ڕاگەیەندرابوو.

بەکوتەی یەکێک لە کەسوکاری ئەم کۆڵبەرە کۆچ کردووە، هەواڵێکی لەوچەشنە ناڕاستە ونەخۆشخانەی شاری وان لەهەبوونی نەخۆشێکی بەو ناونیشانەوە بێ ئاگابوونی خۆی ڕاگەیاندووە.

جێگەی باسە پاش دووحەوتوو، سەرەڕای هێزەکانی خەڵک بۆدۆزینەوەی ناوبراو هێشتا تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە نەدۆزراوەتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان