درێژەی سزایی زیندان بۆ سیاسەتوانانی کورد

بە پی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لە دڕێژەی سزایی زیندان بۆ سیاسەتوانانی کورد، هاوسه‌رۆکى پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراتییه‌کان (ده‌به‌په‌) له‌ شارى وان له‌ باکورى کوردستان زیندانیکرا.

دوینێ پۆلیسی تۆرک هێرشی کردە سەر ماڵی سەڤینج شەکەر، هاوسه‌رۆکى (ده‌به‌په‌) له‌ شارى وان و پاش دەستبەسەرکردن، ئه‌مڕۆ بڕیارى زیندانیکردنى درا.

ئەمڕۆ پاش بڕێوەچوونی دادگا لە لایەن دەسەڵاتی تورکیاوە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە (ڕێخستنە نایاسایەکان) لە کاتێکدا هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر لە بەر دەستدا نەبوو، سەڤینج شەکەر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (DBP) بە زیندان سزادرا.

جێگای وەبیر هینانەوەیە لە درێژەی هێرشی هەمە لایەنەی تۆرکیا بۆ باکووری کوردستان و لە درێژەی قڕکردنی سیاسی کورداندا، درێژە بە دەستبەسەری سیاسەتوانان و چالاکان دەدات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان