مەترسی لە سەر تەندروستی هاووڵاتیانی شاری سەقز بە هۆی ئاوی خوارنەوە

مەترسی لە سەر تەندروستی هاووڵاتیانی شاری سەقز بە هۆی ئاوی خوارنەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی مەترسی لە سەر تەندروستی هاووڵاتیانی شاری سەقز بە هۆی ئاوی خوارنەوە ساز بوە.

ئاوی خواردنەوەی شاری سە‌قز سەر بە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ پاڵاوتەکردن و تێپەڕکردنی پڕۆسەی خاوێنکردنەوی ئاوی خواردنەوە دەگەیەتە ماڵی شارۆمەندان ، و ئاوی ئەم شارە بە بێ ئەوی پێویستی بە تستگەلی هیدرۆلۆژی و پزیشکی هەبێت ، شارۆمەندان قۆڕاوی بوون و ناتەندروست بوونی ئاوی خواردنەوەیان هەست پێدەکەن و بە هۆی نالەباری ئاوی ئەم شارە مەترسی لە سەر دۆخی تەندرۆستی هاووڵاتیان و بە تایبەت منداڵان هەیە.
ئەمە سەرەڕای ئەوەیە کە لە وەرزگەلی گەرمی ساڵدا شاری سەقز لە گەڵ کەم‌ئاوی و بێ‌ئاویدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە و جێگای سەرنجە کە بەنداوی سەقز یەکێک لە بەندواگەلی گەورەی پارێزگای سنەیە و زۆربەی ئاوی ئەم بەنداوە ڕەوانەی شارگەلی دیکە بە تایبەت شاری “تەورێز” دەکرێت و ئاوی ئەم بەنداوە بۆ شاری سەقز کە دوویەمین شاری گەورەی پارێزگای سنەیە بەکارناهێنرێت.

سەرەڕای ئەمە پاڵاوگەی ئاو بۆ دابینکردنی ئەوی خواردنەوەی شارۆمەندانی ئەم دەڤەرە پاڵاوگەیەکی ناستانداردە و لە وەرزە ساردەکاندا کە باران و بەفر دەبارێت بە پێی زۆر بوونی ئاوی بەنداو و سەرڕێژکردن و نەبوونی پاڵاوگە ، ئاوی قوڕاوی دەگاتە ماڵی هاووڵاتیان و بە پێی پشکنین و تیستی پزشکی ڕێژەی فلۆر(f) لە ئاوی ئەم شارەدا چەند بەرابەری ڕێژەی ستانداردە کە دەبێتە هۆ نخۆشیگەلی پێست و مۆ، هەڵوەرینی دیان ، سازبوونی بەرد لە گورچیلەکاندا ، …. کە بە پێی ڕێژەی زۆری ئەم جۆرە نەخۆشیگەلە لە شاری سەقزدا وا دەردەکەوێت هۆکەری سەرەکی نەخۆشیگەل ئاوی خواردنەوەی ئەم شارەیە . هەروەها مەترسی نەخۆشێکانی ئەنگەلی وەک ئامیبیش کە دەبێتە هۆی زگهێشەی جاروبارە و درێژخایەن و تەشخیسیشیان ئاسان نیە. هەروەها نەخۆشی سەرەتان ئەگە مەوادی شیمیایی و نەفتی و سەنعەتی دە ئاو دا بێت کە پێویستیان بە لێکۆڵینەوە هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان