بە مێرددانی زۆری ، بووبە هۆی خۆکوژی کچێکی تەمەن 14ساڵە لە ڕۆژهەڵات

بە پێی هەواڵی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤى كوردستان ، روژی سێشەمه 28ی به فرانبار کچێکی تەمەن چوارده ساڵە به ناوی (س.الف) که مارە کراو بوو، و قەرار بوو ئەو حەوتویە زه ماوه‌ند بکات، له گوندی ئالیاوای سه ربه ناوچه ی کەڵاته‌رزانی سنه به تەقەی تاپڕ کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.

شایانی باسه هۆکاری خۆکوشتنی ئەم کچه نادیاره به لام یه کێک له خزمەکانی رایگه‌یاند ڕه‌نگه به مێرددانی زۆری بوبيته هۆی خۆکوشتنی ئەو کچە.

پێویست بە وەبیر هێنانەوه‌يه ‌کە کچان تا تەمەنی ۱۸ ساڵ لە یاساکانی نێونەتەوایەتی ، مناڵ حیساب دەکرێن و دەبێ یاساکانی وڵات،  بەرگری لەو هاوسه‌رگيرى منداڵان بکات و بە هیچ شێوەیەک هاوسه‌رگيرى  تەمەن ژێر ۱۸ ساڵ نەکرێ .

دیارە ئاسان گرتن و ڕێگە دان بەو مارە کردنانە، زۆرترین توندوتیژی بە دژ مناڵانە و بە تایبەت مناڵانی کچ ، وە ئەو بە مێرددانانەش بۆ خۆی دەبێتە هۆی قەتڵ ، خۆکووژی، لێدان و مردنی کاتی منداڵ بوون و هەڵوەشان و جیابوونەوە و نە خۆشی خەمۆکی و نەخۆشی دەروونی. دیارە بەشی پەروەردە و ڕێکلام بۆ دێهات و ناوچە بێسەوادەکان بە دژی ئەو زەماوەندانەیە بۆ خۆی ئەرکێکی دەوڵەتە کە هیچ بایخی لە ڕۆژهەڵات پێ نەدراوە و ئەو زەماوەندانە بۆ خۆی دژی یاساکانی نێو نەتەوەییە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردوستان