شەپۆلی بەربڵاوی پاڕازیتەکان بووبەهۆی دەنگ هەڵبڕینی هاوڵاتیانی بۆکان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمەڵێک لەهاوڵاتیانی بۆکانی  لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوە و واژۆی نامەیەک بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارەدا خوازیاری داخرانی دەکەڵەکانی پاڕازیت بوون.

لەنامەکەدا هاتووە کەبەهۆی هەڵکردنی دەزگاگەلی پاڕازیت هاوێژ لەکاتژمێری ۵ی ئێوارەوەتا ۱۲ی شەو لەلایەن بنکەکانی سەربە سپای پاسدارانەوە بۆوێنە بنکەی قەڵای سەردار کە هەڕەشە ومەترسی جیددی دەخاتە سەر ژیان وتەندرووستی هاوڵاتیان.هاوڵاتیان مافی ژیانیان هەیە وناتوانی هیچ هاوڵاتییەک لەمافی ژیان بێبەش بکەیت،

ئەم پاڕازیتانە دەبنە هۆی نەخۆشیگەلی مەترسیدار ،کەڕاستەوخۆ هەڕەشە لەژیانیان دەکات.شەپۆلی ئەم پاڕازیتانە بووەبەهۆی ئەشکەنجە وتێکچوونی باری ڕۆحی وجەستەیی. دامەزراوەگەلی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی پێشگرتن لە دەسڕاگەیشتنی کەناڵەی تلەڤزیۆنیوڕادیۆیی ئازادلەلایەنهاوڵاتیانەوە. تیشک هاوێژەکانی پاڕازیت لەزۆربەی خاڵەکانی گوند وشاردا دایان بەزاندووە.

جێگەی باسە کە لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە کە شەپۆلەکانی پاڕازیت کاریگەری کوشندەی لەسەر عەسەب ودەروونی مرۆڤ دەبێت. ههروەها ئەگەری ئەوە هەیە بەهۆی بەردەوامبوونییەوە ،کەڕی ونەبیستنی گرانی پێوە بێت وهەروەها هەوکردنی پێستی وتەنانەت نەخۆشیگەلی کوشندەی وەکوو شێرپەنجەی بەدوادا بێت.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان