هەژاری و نەداری پارێزگاگەلی سنە، کرماشان و ئیلامی گرتوەتە بەر

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پێی ناوەندی ئاماری ئێران ڕێژەی بێکاری ژنانی گەنج ۱٥ بۆ۲٤ ساڵ لە پارێزگاگەلی ئیلام، کرماشان و سنە زیاتر لە ٤۷/۳٪ .

لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت کە ناوەندی ژمێریاری ئێران لە دەرئەنجامی ئامار  گرتنی ساڵی ۱۳۹٥، ڕایگەیاند کە پاڕێزگاگەلی سنە، کرماشان و ئیلام بە ڕێژەی زیاتر لە ٥٤/٤٪ زۆرترین ژنانی بێکاریان لە ئێران دا هەیە و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بە ڕێژەی۱۷/۷٪ کەمترین ژنانی ۱٥بۆ ۲٤ساڵانی بێکاری لە خۆ گرتوە .

هەر وەها حەمید کەڵانتەری جێگری وەزیری تەعاون، کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەم حەوتوەدا گوتویەتی ؛ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە ئیدی گەنجان چاوە ڕوانی کاری دەوڵەتی نەبن و بۆ خۆیان هەوڵ بدن بتوانن ئافرینەری پیشە و کار وئیش ببن بۆ خۆیان . بە هەمان شێوە ناوەندی ژمێریار ئێران ڕایگەیاندوە کە ڕێژەی کار و ئیش لە پارێزگای ئەلبۆرزدا بە ڕێژەی ٤٤/۷٪، پارێزگای یەزد بە ڕێژەی ٤۳/۹٪ و پارێزگای ئەسفەهان بە ڕێژەی ٤۲/٤٪ پارێزگاگەلێکن کە لە بواری پیشەدا ڕۆڵێکی بەر چاوویان هەیە و ڕێژەی بواری پیشە بە ڕێژەی ۲۰٪ لە پارێزگای ورمێ ، سنە و ئیلام بە ڕێژەی ۲۳/۳٪ و کرماشان ۲۳/۹٪ لە بواری پیشە و سەنعەتدا ڕۆڵیان هەیە .

شاڕۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی سیاسەتی (جیاوازی دانان) ئاپاڕتاید و سەرکوتکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری ، ئابوری، سیاسی و کەلتوری و…کردویانە بە دەڤەرێکی بێوەری ، بێ دەرەتان کە نەیتوانیوە پەرە بسێنێت .ڕێژەی تووش بوان بە مادە سڕکەرەکان وڕێژەی بێکاری بە چەشنێکی بەر چاوو و لە ڕادە بەدەر زۆری کردوە .

تێڕوانینی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر شارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوە بە هۆی ئەوەی کە پیشە سەرەکیەکان و بنەڕەتیەکان(صنایع مادر) و تەرخان نکردنی بووجە و پارە بۆ پەرەپێدانی کار و ئیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر لاواز بێت و گەنجان و خویندکارانی زانکۆ ناچار بۆ وەدەست خستنی کار و ئیش لە ووڵاتی خۆیان کۆچ و دوور بکەونەوە. بە هەمان شێوە جیاوازی دانان لە ئیستغدام و بەکارهێنانی گەنجانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زانکۆکان و بۆ کارگەلی دەوڵەتی درێژەی هەیە.

گیارەنگ بەیگ زادە