بڕینەوەی قامکەکانی دەستی دوو برا لەزیندانی ورمێ جێبەجێ کرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی یەکشەممۆ ۵ ی بەفرانباری ئەوساڵ دوو برای زیندانی بەناوەکانی فەرامەرز و مەجید بی غەم تاوانبار بەچەندد جار دزی کردن، گوازرانەوە بۆ شوێنی جێبەجێکردنی حوکمەکانی زیندانی ورمێ وحوکمی بڕینەوەی چوار قامکی دەستی ڕاست بۆهەردوو براکە جێبەجێ کرا، هەردوو براکە خەڵکی ورمێن ولەچوارساڵ ونیویپێشەوە تائێستە لەزیندان دان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لەساتەوەختی جێبەجێ کردنی حوکمەکە بەفەرمانی دادستانی ورمێ لەژێرناوی پەند وەرگرتن (درس عبرت گرفتن) ۲٤زیندانی تاوانباربە دزی لەبەندە جیاجیاکان گوازرانەوە بۆشوێنی کارەساتەکە وئەم حوکمە لەپێش چاوی ئەوان جێبەجێ کراوە.

سەرلەبەیانی ئەوڕۆ دووشەممۆ ۶ی بەفرانبار هەردوو براکە گوازرانەوە بۆنەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان وبڕیاروایە بەهۆی ئەوەی حوکمیان لەسەر جێبەجێ کراوە وکۆتایی بە زیندانییەکەیان هاتووە ڕاستەوخۆ لەنەخۆشخانەوە ئازاد بکرێن.

بڕینەوەی دەست لەوسزایانەیە کەبەپێی یاسای سزاکانی ئیسلامی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وئایەتی سوڕەتی مائیدە، بەسەرکەسانی دزدا دائەسەپێی وجێبەجێ دەکرێ.

بەپێی یاسای سزا ئیسلامییەکان، حوکمی بڕینەوەی دەست لەسەر دزێک جێبەجێ دەکرێ کەبەئاستی باڵقی شەرعی گەیشتبێ.

سزاگەلێکی وەکوو بەردەباران، بڕینەوەی ئەندامەکانی لەش ولێدان بەقامچی، لەبنەما وڕاستینەکانی تەمێکردنی دژە مرۆیی ودژ بە کلتووری قەزایی جیهان وپێشێلکاری مافی مرۆڤە کە لەیاسای کۆماری ئیسلامی پێڕەو دەکرێ وجێبەجێ دەبێ.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان