خۆکوژی ژنێکی گەنجی خەڵکی دێولان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ یەکشەممۆ ۵بەفرانباری ۱۳۹۵ی هەتاوی ژنێکی گەنجی ۱۸ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی س”سەراو سوورە”ی سەربە دێولان دەستی دایە خۆکوشتن وگیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری سەرەکی خۆکوشتنی ناوبراو کێشە وگرفتی بنەماڵە وقەیرانە داسەپاوەکان بووە. جێگەی باسە هەموو دیاردەکانی دژە کۆمەڵایەتی وەکوو هەڵاواردن،هەژاری، سیخۆری پێکردن،گەشەی مادە هۆشبەرەکان ،پیاوسالاری وتێکدانی هاوسەنگی بنەماڵە،بێکاری،بەجێ کردای کلتووری هاوردە وسووک نواندنی کلتووری خۆجێیی،ئێعدامە لەڕادە بەدەرەکان ولەپێش چاوی گشتی ، ڕاکێشانی خەڵک لەگوندەوە بۆشار بەپێی پلان، وبەدەیان دیاردەی قڕێژی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەرخواردی گەلی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدرێت.

وئەوە وای کردووە کەهەموو جومگەکانی کۆمەڵگا لێک ترازاوە وبنەماڵە بووە بەگۆڕەپانی شەڕ وململانێ ودوبەرەکی ،کەلەو نێوەدار چینی هەژار ولاواز وبێ دەسەڵاتی بنەماڵە وەکوو مناڵ وژن زۆرترین خەساریان پێ دەگات وتوان وخۆڕاگری ئەو هەموو نادادوەریەیان نییە وهەربۆیە خۆکوژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بەنەریت وئاسانترین ڕێگەی بەردەستە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە داسەپاوە،وبەبێ ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی داسەپاوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە باسێکی لێبکرێ ،یان ڕێگەچارە وخوێندنەوەیەی زانستیانەی بۆ بێتە بەرباس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان