بەپێی ئەوهەواڵانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون فەرزاد پوورمورادی ڕۆژنامەوان وچالاکی سیاسی ڕۆژی سێشەممۆ حەوتی بەفرانبار لەدادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات وهەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی ناوخۆ ودەرەکی محاکمە دەکرێ.
لقی۱۰۳ی دادگای سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان، فەرزادی پوورمورادی بەدووتۆمەتی دیکە واتە بڵاوکردنەوەی درۆ ودەلەسە بەمەبەستی وروژاندنی بیروڕای گشتی بەکەڵک وەرگرتن لەپێگەیەنەرە مەجازییەکان وسوکایەتی بەبەرپرسانی باڵای ووڵات لەمەڕ جێبەجێکردنی ئەرک لەپازدەی ئەم مانگەدا محاکمە کرد کەهێشتا حوکمی دادگا یەکلایی نەکراوەتەوە.
فەرزاد پوورمورادی تووشی چڵک وکێمی (کیسە صفرا)یە لە ۱۳ی بەفرانباری پارساڵ کاتی چوونەدەرەوە لەماڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان دەسبەسەرکرا وپاشان بەدانانی بارمتەی ۹۰ملوێن تمەنی لەڕێکەوتی ۲۹یڕێبەندان ئازاد کرا.
پێگەیەنەرەکانی سەربە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان لەم پێوەندییەدا نوسیویانە کەفەرزاد پوورمورادی بەهۆی دامەرزاندنی کاناڵی هەواڵنێری (کلاغ نیوز) لەتێلگەرام دەسبەسەر کراوە وخوازیارێ قورسترین سزایشن بۆی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان