کۆبوونەوەی ناڕەزایی کرێکاران و پەیمانکاران بەنداوی” میمە” لە پێش قایم مقامیەتی دێلۆڕان.

کرێکاران و پەیمانکارانی بەشدار بوو لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەدا داخوازی وەرگرتنی مافەکانیان و مووچەی دووا کەوتوی پێنج مانگیان بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ڕۆژی ۲۱ی سەرماوەزی ئەمساڵ کرێکاران و پەیمانکارانی بەنداوی میمە لە بەرانبەری قایم مقامیەتی دێلۆڕان لە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بۆ مافەکانیان و مووچە دووا کەوتوی پێنج مانگیان کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ڕێخست.

بە گوتە یەک لە کرێکاران، ئەم پڕۆژیە بە هۆی دابین نەکردی بووجە لە لایەن دەوڵەتەوە بەرەوە ڕاوەستان هەنگاوو دەنێت و کرێکاران هێدی هێدی لە کار دەر دەکریەن و بێکار دەبن ، و نازانن مووچە دووا کوتوی پێنج مانگیان دەبێت لە چ کەس یا کەسانێک وەربگرن ، لە درێژەدا ئەم کرێکارە گوتی کە بەنداوی میمە بە هۆی دابین نەکردنی پارەی لە لایەن دەوڵەتەوە ٥۰ کرێکاری ئەم کۆمپانیایە لە ماوەیەک پێش دەر کردوە.

جێگای ئاماژەیە کە پڕۆژەی بەنداوی میمە لە ساڵی ۱۳۸۹ هەتاوی ، بە مەبەستی ئاویاری پتر لە ۷۰۰۰هەکتار لە زەوی کشتوکاڵی ئەم دەڤەرە دەستی پێکردوە و لە ئێستادا٥۰٪ ئەم پلانە جێبەجێ کراوە و ئەم گەڵاڵەیە بێ دابین کردنی پارە بۆ تەواو بوونی لە لایەن دەوڵەتەوە بە شێوەیەکی هەڵواسراو ماوەتەوە.

جێگای وەبیر هینانەوەیە کە نێزیکی٥٥۰ هەزار ملیار تمەن گەڵاڵەی تەواو نەکراوو لە سەراسەری ئێران دا ماوەتەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان