ئەشکەنجەی دوو شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: حسین دانشمەند بە هۆی ئەشکەنجەی، ئەشکەنجەگەرانی (بازجو-لێکۆڵەران) ئێدارەی ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە تووشی نەخۆشی (خونریزی) گەدە (معدە) بوە و ئیدارەی زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە ئێزنی چارەسەری پزیشکی نادات و بەرگری دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە دوو برا حەسەن و حۆسەین دانەشمەند ئێستا لە بەندیخانەی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە پارتە کوردیەکان دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەری لە ژوورەکانی ئیتلاعەتدا بەزۆری ئەشکەنجە دەدرێ و تووشی نەخۆشی دەبن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە ڕێکەوتی ۱۷ مانگی مارس، ساڵ ۲۰۱٦ هێزە تایبەتەکانی (کە بە جل و بەرگی مەدەنی لە بەر دەکەن) وەزارەتی ئیتلاعەت کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بانە بە هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەم دوو برا بە ناوەکانی (حۆسەین دانشمەند، پیلەوەر٤۱ ساڵان) و (حەسەن دانشمەند پزیشک٤۳ ساڵان) دانشتووی تاران کە بۆ پشووی نەورۆز (ساڵی تازە) بە مەبەستی سەردانی ماڵی دایکیان دێنەوە، بە بێ ڕێزی و سووکایەتی دەستبەسەر و ڕەوانەی ژوورەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەکرێن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان