دەوڵەتی تۆرکیا سڕینەوەی ناوە کوردیەکانی لە شارەکانی باکوری کوردستان دەست پێ کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، دەوڵەتی تۆرکیا دەستی کرد بە سڕینەوەی ناووە کوردیەکان لە باکوری کوردستان. لە یەکەمین هەنگاوودا دەوڵەتی تۆرکیا پاش دەستبەسەر کردنی هاووسەرۆکانی ئامێد پێتەختی کوردستان و دەستنیشان کردنی جێگر(قیم) بۆ ئەم گەورەشارانە،ناووگەلی کوردی شارەوانیەکان سڕییەوە و بە خێرایی دەستی کردە گۆڕانی ناوە کوردیەکان و وشە کوردیەکان و….شار،شەقامەکان و کۆڵانەکان لە دەستپێکا دەستی پێ کردوە و هەوڵی بە تۆرک کردنی شارەکان دەدات.

جێگای ئاماژەیە کە دەوڵەتی تۆرکیا پاش دەست پێ کردنی شەڕ نوێی دژ بە باکوری کوردستان، دەستی کردوە بە وێرانی شارەکان و گوندەکانی کوردستان ، شارەکانی، نۆسەیبین ، جەزیرە، شەڕناخ، سوور چەند نمونەیەکی بچوکی توند و تیژی و هەوڵە دژە مرۆییەکان حکومەتی تۆرکیاین،  ئەم چەن شارەی کە ناوبران بە تەواوی وێران کراون.

پاشان دەوڵەت و حکومەتی تورکیا دەستەکات بە دەستبەسەر کردنی بەڕێوەبەرانی شارەوانیەکان  کوردستان  گوڵتەن کشاناک،ئەحمد تورک،… و هەموی شارەوانیەکانی باکور بە زەخت و بەکارهێنانی چەک داگیر دەکات.

پاش شارەوانیەکان ، دەسبەسەرکردنی نوێنەرانی پاڕڵەمانی کوردستان دەست پێدەکات و هەنوکە دەیان نوێنەری کورد بۆ نموونە سەلاحدین دمێرتاش، فیگێن یوکۆسکداخ، ئیدریس باڵۆکەن، فەلەکناس ئۆجی،لەیلا دمیرل و… لە بەندیخانەدا بە سەر دەبەن.

لە ئێستێدا جگە لە شەڕێکی هەمە لایەنە دژ بە کوردستان، دەسبەسەر کردنی سیاسەتوانانی کورد، وێران کردن شارەکان و….دەستی کردوە بە سڕینەوە ناوە کوردیەکان لە باکوری کوردستان و لە یەکەمین هەنگاودا لە شارەوانی گەورە شاری ئامێد وە دەستی پێ کردوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان