زەووت و هەڕاج کردنی(موزاییدە)بارمتەی زیندانیەکی سیاسی کورد لە شاری سەقز ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زیندانی سیاسی کورد خالید ئەمین پوور کوڕێ عەبدۆڵا کە ساڵی۱۳۹۰ کۆچی هەتاوی بە تۆمەتی پەڕوپاگەندە و دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ۱۲ساڵ زیندان سزا درا و ناوبراو پاش تێپەڕکردنی  یەک ساڵ لە سزای سەپێندراو توانی بە بارمتەی ۱٥۰ملوین تەمەنی بۆ ماوەی ۷ڕۆژ لە زیندان بۆ چارەسەری پزیشکی (مەرەخسی)بێتە دەرەوە,  پاش هێرش کردنی دووبارە هێزە ئەمنیەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئێسلامی و هەڕەشەکردن و پەلاماردان ناووبراو ناچار دەبێت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێتەدەرەوە و لە باشوری کوردستان نیشتەجێ ببێت.

پاش تێپەڕ بوونی چەند ساڵ و زەخت و گوشاری دادگا  ئینقلاب و هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنەماڵەی خالید ئەمین پوور بۆ ئەوەی کە ناووبراو خۆی ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بکاتەوە ،ئێستا بارمتەی ناووبراو کە ماڵی باوکییەو بە ناو عەبدۆڵای باوکییەوەیەتی  لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بەسەردا  گیراوە ، و هێزکانی کۆماری ئێسلامی گۆشاریان خستوەتە سەر بنەماڵەی ناووبراوە بۆ چۆڵ کردنی ماڵەکەیان و گوتویانە کە ئەگەر چۆڵی نەکەن بە زۆر لەو ماڵە  دەر دەکرێن.

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم چەشنە کردەوەی لە هەمو شارەکانی ڕۆژهەڵات خوڵقاندوە و بوە بە هۆکاری سەرەکی ئاوارەکردنی بەندکراوانی سیاسی کورد لە کاتی پشوی پزیشکی و یا خۆ پاش تێپەڕ کردن سزای زیندان بە گوشار و زەخت درووس کردن بۆ زیندانیان و بنەماڵەکانیان ناچاریان دەکات وڵات بەجێبێڵن و ڕوو لە وڵاتانی دیکە بکەن.

ئەمە لە حاڵێکدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای دەستگرتن بە سەر بارمتەی بەندکراوانی سیاسیدا ساڵانە بەملیاردها تمەن قازانج دەکات و بەم شێوەیە تاڵانی ماڵی بەندکراوانی سیاسی و هاووڵاتیان دەکات، هەر وەها بارمتەی بەندکراوانی سیاسی لە ئەگەری ڕەزامەندی یا بەپێی مەیل و خواستی  دادگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران  بۆ پشووی بەندکراوانی سیاسی، چەندین بەرانبەری بەندکراوێکی ئاسایی بارمتەیان بۆ دیاری دەکرێت و لێوەردەگیرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان