تورکیا دەبێ دەست لە زەبروزەنگی دژە مافی مرۆڤیانە بەرانبەر بە گەلی کورد ونوێنەرانیان لەباکووری کوردستان هەڵبگرێ

بەیانییەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

تورکیا دەبێ  دەست لە زەبروزەنگی دژە مافی مرۆڤیانە بەرانبەر بە گەلی کورد ونوێنەرانیان لەباکووری کوردستان هەڵبگرێ.
دوابەدوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی ئاشتی لەناوبەری کوردەکان ودەوڵەتی تورکیا، کە لە نیهایەت دا دەوڵەتی تورکیا کۆتایی پێ هێنا و شەڕ، هەڵسووکەوتی نەیارانە، دژە مرۆیی وڕەگەزپەرستانەی  دژبە گەل کوردستان هەڵگریساندەوە،ئەم دەوڵەتە دژ بە نەتەوەی کورد شەڕی ڕاگەیاندووە وبە هێرش بۆ شارەکان وناوچەکانی  باکووری کوردستان لەهەوڵی بنەبڕکردنی داخوازی وکپ کردنی دەنگی مافخوازانەی کۆمەڵگای کورد دایە.شەڕێکە بەوپەڕی توندوتیژییەوە گەلی کوردی کردۆتە ئامانج ودەیان کوژراو وبرینداری لێکەوتۆتەوە.

%d8%a8%d8%a7%d8%b2%d8%af%d8%a7%d8%b4%d8%aa-%d8%aa%d8%b1%da%a9%db%8c%d9%87
دەوڵەتی تورکیا بەداخستنی پتر لە دەیان دامەزراوەی چالاک لەبوارەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژنامە، ڕادیۆ، دەسبەسەری ڕەمەکیانەی ڕۆژنامەوانان و بەرگریکاران و چالاکانی مافی مرۆڤ ، ئەندام و لایەنگرانی پارتە یاساییەکان، هاوڵاتیان، بۆتە یەکێک لە وڵاتانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ و لە ریزی هەرە سەر و یەکەم دا خۆی دیارخستوە.ئەوە لە کاتێک دایە هێزەچەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە شوێن و ناوچەکانی باکووری کوردستان  دەکاتە ئامانجی ڕۆکێت وهاوەن و بە  ڕێگە نادات کە کارناسانی ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا سەردانی ئەو ناوچانە بکەن.

ئەمە لەحاڵێک دایە کە ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتی ئەورووپا داوای ڕاوەستانی ئەم چەشنە هەڵسووکەوتی نەیارانەی کردووە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هاتوونەتە ئاراوە.
لەدرێژەی ئەم سەرکوت کاریانەدا پولیس وهێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ئەندامانی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان، بۆ وێنە سەلاحەدین دەمیرتاش ،فیگەن یۆکسەکداغ هاوسەرۆکانی HDP و ڕێژەیەکەی بەرچاو لەنوێنەرانی ئەم پارتە لەپاڕلەمانی تورکیای دەستبەسەر کردووە.

fb_img_1478259636249
ئەم دەسبەسەرکردنانە بۆخۆی دواین هیواکانی دامەزراندنی ڕەوتێکی دیمۆکڕاتیک ودادوەریانەی کۆمەڵایەتی گۆڕیوە بۆ دیکتاتۆرییەت وتاک ڕەهەندی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،دۆخی هەنووکەی باکووری کوردستان ودەسبەسەکردنی نوێنەرانی یاسایی خەڵک پێچەوانەی بنەما ناسراوەکانی مافی مرۆڤ وهەروەها دژبە یاسا پەسندکراوەکانی جیهانی دەزانێ وپشتیوانی خۆی ڕادەگەیەنێ بۆ ناڕەزایی دەربڕینی مەدەنی وسیاسییانەی خەڵک لەبەرانبەر ئەم پەلامار و شەڕەی دەوڵەتی تورکیا دژ بە نەتەوەی کورد وداوا لەڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، ڕێخراوە و دامەزراوەگەلی مافی مرۆڤی و هاوڵاتیانی باکووری کوردستان وتورکیا دەکات لەبەرانبەر بەم نکۆڵی وشەڕخوازییە ئاشکرایەی حکوومەتی تورکیا بێدەنگ نەبن وناڕەزایی ودەسپێشخەری پێویستی خۆیان بۆ بەرپەرچدانەوەی پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤی وەگەڕ بخەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان