ئەو پەیامانەی خوارەوە لە لایەن کۆمەلەی مافی مرۆڤ کە یەکێک لە ناوەندە ماف مرۆڤیەکانی ئەندام لە فێدراسیۆنی کۆمەلەکانی مافی مرۆڤ لە باکووری کوردستان و تورکیایە بۆ رای گشتی بلاو کراوەتەوە

لە بەیانی رۆژی ٢١ دیسامبری ٢٠١٥وە فەرماندەکانی ئەرتەشی تورکیا داوایان لە خەلکی نیشتەجەی چەند شار لە باکووری کوردستان کردوە کە شارەکانیان چۆل کەن و لە ئەگەری چۆڵ نەکردنی شارەکانیان دەولەت هیچ بەرپرسیاریەک بە ئەستۆ ناگرێ. بەو پێیەش گەلی کورد لە شارەکانی سوور، نسیبین و دارگجیت کەوتنە ژێر گووشار و بە زۆر ماڵەکانیان پێ چۆڵ کەردن. ئەوە لە کاتێک دایە کە حکومەتی تورک هۆکار و بیانۆیی خۆیی هەلکەندنی سەنگەر لە لایەن خەڵکەوە ناو دەبات، سەنگەر و خەندەقێک کە خۆدی خەلک بۆ پاراستنی خۆیان سازیان کردوە. بەلام حکومەتی تورکیا ئەوە وەک بیانۆ دەقۆزێتەوە و باری نائاسی و حکومەتی نیزامی لە شارەکان رادەگەیێنێ، شتێ کە بە پێی یاسا قەدەخەیە و ئەو  هەلوێستەی دەوڵەت تەواو دژی یاسایە. لە کاتی ئێستا دا خەلک لە ژێر مەترسی دان و دەوڵەت بە هەموو شێوازێک هێرشی کردۆتە سەریان و سزای بە کۆمەڵی بەسەریان دا سەپاندوە. بیانۆیی ئەوان هەبوونی چەند کەسی چەکدارە، چەند کەسێک کە دەوڵەت تیمی تایبەت و هێزی تایبەتی زۆری بۆ رەوانە کردوون، هێزێک بە ناوی تیمی اسداللە( ئەو تیمە گروپێک ئەرتەشی فاشیست و ئیسلامی جەهادین).

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کۆیی کردوونەوە، لە نێوان ٢٤ی جولای ٢٠١٥ تا ٩ دێسەمبری ٢٠١٥ هەری کەم ١٥٧ کەسی سڤیل گیانیان لە دەست داوە و بوونەتە قوربانی، ئەوە لە کاتێک دایە کە هیچ راپۆرت و زانیاریەک سەبارەت بە گیان لە دەست دانی گەنجانی چەکداری ناو شار لە دەست دانیە.

ئەو شەرە شەرێکی داسەپاو و ناعادڵانەیە، دەوڵەتی تورکیا بریارنامە و جارنامەکانی سەبارەت بە مافی تاوانباران، نەهێشتنی ئەشکەنجە، مافی ژیانی ئازادانە و بێتاوانی مرۆڤ مەگەر ئەوەی بە پێی یاسا ئیسبات بێ، ئیمزا کردوە و قبوولی کردوون، بەلام بە ئاشکرا و لە حەدێکی رادەبەدەر حکومەت و ناوەندەکانی دەسەڵات پێشێلکاری دژ بە مرۆڤ دەکەن.

ناوەندی یاسا بە تەواوی داخراوە و حکومەت هیچ چەشە رێکارێ بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ ئەنجام نادات. ئەو خەڵکانەی کە رۆژ بە رۆژ دەکەونە ژێر مەترسی رووی لە زیاد بوونە ، لە ١٦ی ئاگوستەوە لە شار و ناوچەکانی کوردستان ٣٢ جار حکومەتی نیزامی و باری نائاسایی راگەیاندراوە، ئامەد ٩ جار، ماردین ٧ جار، شرناخ ٤ جار، حەکاری، مووش، وارتو، باتمان، ساسون، ئەلعەزیز، ئاریجاک و هتد. زیاتر لە ١ میلیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە رەوشی نالەبار و لە ژێر مەترسی دان. تەواوی باکووری کوردستان بە گشتی و ئەو ناوچانە بە تایبەتی لە ێر مەترسی دا، فەرماندەکانی ئەرتەشی تورک هەر رۆژ باری نائاسی رادەگەیێنن. زیاتر لە ١٠هەزار سەربازی ئەرتەشی تورکیا بەشداری ئەو کارەساتەن. سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران باسی هەلس و کەوتی مەترسی دار و دژە مرۆڤی دەکەن، بۆ نمونە دەبێژن، هەموویان لە ناو سەنگەر و خەندەقەکان لە ناو دەبەین.

حکومەت و دەوڵەتی تورکیا رێک وەک دەیەی ٩٠ەکان و تا رادەیەک زیاتریش بە پێچەوانەی ماف و یاسا هەلس و کەوت دەکات، مافی ژیان کە لە هەر کات و ساتێ دەبێ پارێزراو بێت، لە لایەن حکومەتی تورکیا لە ژێر مەترسی و هەرەشە دایە، رۆژانە خەڵکی سڤیل ئەکوژرێن،

شەرێکی دژوار، پیس روو دەدات، تورکیا روون و ئاشکرا تەواو پەیمانەکانی بە نەتەوە یەکگرتوەکان و شۆرای یەکێتی ئەوروپا  ئەشکێنێ و پێشێل دەکات.

ئێمە وەک کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤ دەمانهەوێ بە بڵاو کردنەوەی ئەو پەیامە کە گوزارشت لە شەرێکی دژە مرۆڤی دەکات، جهیانیان ئاگادار کەین، رەوشێکی تەواو مەترسی دار لە ئارا دایە، ئێمە خوازیارین ئێمە ببینن و پێش لە تورکیا بگرن کە کۆتایی بە کۆمەل کووژی بێنێ، یارمەتیمان بدەن کە پێش لە دەولەتی تورکیا بگرین کە کارەسات روو نەدات. هاوکات ئێمە رخنەش لە پ ک ک دەگرین.

باری نائاسایی و حکومەتی نیزام درێژەی هەیە: ١٩ رۆژ لە ئامەد و سوور، ١٠ رۆژ لە ماردین و دارگجیت، ٧ رۆژ لە شرناخ، جزیرە و سلۆپی، ٧ رۆژ لە ماردین و نسیبین.

ئەرتەش و هێزەکانی پۆلیس رێک وەک سالەکانی ١٩٩٠ شار و گوندەکان چۆل دەکەن و خەڵک ئاوارە دەکەن، ئەو ناوچانە لە مەترسی لە ناوچوون و کۆمەڵکووژی دان، ئەگەر ئیمرۆ نارەزایەتی دەرنەبرین، سبەی زۆر درەنگ دەبێت.

دوپاتی دەکەینەوە و داوا لە کۆمەڵگایی جیهانی دەکەین هاودەنگمان بن، ئازارەکانمان ببینن، و هەلوێست بگرن کە تورکیا پاشەگەز ببێتەوە

Human Rights Association (IHD)