هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە باکووری کوردستان

حکومەتی تورکیا لە درێژەی سەرکوت و هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە باکووری کوردستان، قۆناخێکی مەترسیداری دەست پێ کردوە کە کۆمەڵکوژی و وێران کاری سەراسەری لێ بەدی دەکرت.

دوایی زۆر بوونی نارەزایەتیەکانی خاڵکی کوردستان، هاوکات  تێکۆشانیان بو دەستەبەر کردنی مافەکانیان، حکومەتی تورکیا لە جێگەی پەسەند کردنی داخوازێەکانی گەلی کوردستان، هێرشێکی سەراسەری دەست پێ کردوە و بە تانک، تۆپ و زرێ پۆش، هێرشی کردۆتە سەر خەڵکی سڤیل لە باکووری کوردستان، بە رۆژانە خەڵکی بێ تاوان و؛سڤیل دەکرێنە ئامانج و گیانیان لە دەست دەدەن، لە ماوی چەندرۆژی رابردوو لە شارەکانی ئامد، سلۆپی، جەزیرە و … بە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە و بە دەیانی تریش بریندار بوون.

ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر کوردستان لەکاتێک دایە کە گەلی کورد و نوێنەرانی بە دەیان جار رایانگەیاندوە کە ئەوان خوازیاری شەر نین و دەخوان لە رێگەی ئاشتیانە و گفت و گۆوە چارەسەری بدۆزنەوە ، بەڵام کاربەدەستانی تورک و حکومەتی تورکیا بە تانک و تۆپ وەڵامی ئەو داخوازیانەی داوەتەوە.

بە پێی یاسا نێودەولەتیەکان، پرنسیپە گشتیەکان ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک دەچێتە خانەی کۆمەڵکووژی و ئەگەر ناوەندە جیهانیەکان لەو بارەوە بێ هەڵوێست بن ولە هەمبەر ئەو هێرشانە ی تورکیا بۆ سەر گەلی کورد بێ هەڵوێست بن، ئەوە ئەوانیش وەک بەشدار لەو کۆمەڵکووژی و تاوانە دا نیشان دەکرێن.