۲۰۰ کرێکاری کومپانیای قەندی”گل مهرغرب”ی کرماشان بێکار کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کێشە و گرفتی ئابووری بووە بە هۆی داخرانی کومپانیای قەندی ” گل مهرغرب”ی کرماشان وبێکاری ودەرکردنی پترلە ۲۰۰کرێکاری ئەو ناوەندە بەرهەمهێنانە.

 

کومپانیای قەندی”گل مهرغرب”ی کرماشان کەلە ئاستی گەورەییەوە دەبێتە کومپانیای قەنددی کرماشان بەهۆی پشتیوانی نەکردنی حکوومەتەوە تێک شکاو و داخرا.

ئەم کومپانیا بەپێی بەڵێنی بەرپرسان بڕیاردرابوو  لەسێ فاز(کەرت)گەڵاڵە بکرێت بەڵام بەهۆی پشگیری نەکردنی حکوومەت دوو فازی ئەوناوەندە هەرگیز نەکەوتە بواری بەرهەمهێنانەوە وتەنیا کەرتێکی بەنیوە چڵی دەگەڕا وئەم کەرتەیشی تێکشکا. ۲۰۰کرێکاری ئەم ناوەندەیش کەبەردەوام سەرقاڵی کاربوون،بەهۆی پشگیری نەکردنی حکوومەت وگران بوونی مادە سەرەکر وسەرەتاییەکان پەیوەست بوون بەدیکەی بێکارانی پارێزگای کرماشانەوە.

خەلیل تەنیا، بەرپرسی باڵای کومپانیاکە بەدەربڕینی گلەیی وسکاڵا لەبەرپرسان وناڕاست کەوتنەوەیان لەپێدانی وام ودەستگرتن بۆ ڕێکەوتنی ئەو دوو کەرەتەی دیکەی ئەم کومپانیایە بەهەواڵنێری ئیلنای گوت:زۆربەداخم کەبەرپرسان کردەوەیان هاوچەشنی قسەکانیان نییە  وهەرکاتیش پەنایان بۆدەبەم وڵامی بێ بنەما وەردەگرم.

هەروەها گوتی: لەگەڵ هاتنی سەرۆک کۆماری بۆپارێزگای کرماشان بەرپرسی باڵای پارێزگا بەڕوونی ڕایگەیاند کەدرگای ژوورەکەی بۆ هەمووکەس وبەرهەمهێنەران ئاواڵایە،بەڵام من چەنددین مانگە بۆ وەرگرتنی ووڵامێکی ڕاست وبەکەڵک ولۆژیکی لەپشتی درگای ناوبراوو دیکەی بەرپرسان ڕاوەستاوم.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان