سێ کەس لە یەک هەفتەدا کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێنا

KMMK:

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی ئەم هەفتە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ کەس لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد و بۆکان، لە رێگەی خۆکووژیەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئیمان قولیپور تەمەن 28 ساڵ، کوڕی محەمەد سەلیم، دانیشتووی شارەدێی تەرزلۆ بە خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە بەردەوامدا هاتووە کە گەنجێکی بوکانیش ڕۆژی هەینی 15ی ڕەشەممە بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا کاتی بڵاونەکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی ناونیشانی ناوبرا بەدەست نەخراوە.

هەروەها، گەنجێکی مەهابادی لە دەوروبەری بەنداوی شارەکە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە گیانی لەدەستداوە.

هیچ زانیارییەک لەبارەی ناونیشانی ناوبراویش بەدەستەوە نییە.

هەژاری، بێکاری، گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لەو هۆکارانەن کە لە هەندێک حاڵەتدا دەبێتە هۆی خۆکوشتنی هاوڵاتیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان