میاندواو: کچێکی مێرمنداڵ خۆی کوشت

KMMK:
دووشەممە 4ی رەشەمەی 2720ی کوردی، کچێک بە ناوی «ژاڵە رە ئەنجام» 13 ساڵان کچی سڵێمان و خەڵکی گوندی کۆخانی سەر بە شاری میاندواو لە رێگای خۆھەڵواسینەوە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی جۆی ھێنا.

تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم ھەواڵە لە ھۆکاری خۆکوژی ئەم کچە مێرمنداڵە زانیاریەک لە بەردەست نییە.

جێگای ئاماژەیە کە: بە ھۆی ھەژاری و دەست کورتی و نەبونی پیشە، خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان زەختێکی زۆری ئابورییان لەسەر شانە و ئەوەش بوەتە ھۆکاری ھەڵکشانی دیاردەی خۆکوژی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان