لە سێدارە دانی دوو شارۆمەندی شاری کرماشان لە بێدەنگی میدیاکاندا

KMMK:

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی رابردوودا لانی کەم دوو کەس بە ناوەکانی« ھۆشمەند موحەمەدی و عەلی ئەنگەزی» لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان لەسێدارە دراون.

جێگای ئاماژەیە کە، ئەم کەسانە لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای کوشتنەوەیان بەسەردا سەپێندرا.

دەبێت ئاماژە بکەین کە، بە تێپەڕینی پتر لە یەک مانگ لە سێدارە دانی لانیکەم دوو کەس، لەلایەن میدیا ناوخۆیەکانی ئێران و سەرچاوە فەرمیەکانی لایەنی حکوومەتی ئێران ئەم بابەتە میدیایی نەکراوە و ئەم کەسانە لە بێدەنی چڕی میدیایی لەسێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان