دوو کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت کوژران

KMMK:

شەمەی 2 رەشەمەی 2720ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “ئەسکەندەر محمەد 35 ساڵ و دانیشتووی گوندی بەستێی سەر بە پشدەر لە باشووری کوردستان و ئەبووبەکر محمەدی 36 ساڵ و دانیشتووی گوندی گۆڕەشێری سەر بە سەردەشت” بەتەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەونە نێو رووبار و دەخنکێن.

بە پێی راپۆرتەکە، ئەم کۆڵبەرانە شەوی یەک شەمە هاوڕا لەگەڵ تاقمێک کۆڵبەر لە نێوان گوندی گۆڕەشێری سەردەشت و شێنێی پشدەر تێدەپەڕن کە دەکەونە بۆسەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تەقەیان لێ دەکرێت کە بەم هۆیەوە ئەو دووکۆڵبەرە دەکەونە نێوی رووباری قاسمەڕەش (پشکاوێ) و دەخنکێن.

جێگای ئاماژەیە تا ئێستا تەرمی یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ئە گیراوەتەوە و تەرمی کۆڵبەرەکەی دیکە هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان