لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دۆسێیەکی نوێ لەسەر داریووش مورادی دەکرێتەوە

KMMK:

پێنج شەمە 30رێبەندانی 2720ی کوردی، داواکاری گشتی حکوومەتی ئێران لەشاری شاباد (ئیسلام ئابادی غەرب)، چالاکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارە بە ناو داریووش مورادی بانگهێشت و بە کردنەوەی فایلێکی نوێ لە دۆسێی ناوبراو، ئەم هاوڵاتییە بە پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەکات.

جێگای ئاماژەیە، ئەم تۆمەتە نوێیە لە حاڵێک دا لەسەر ئەم چالاکە مەدەنییە ساز دەکرێت کە ناوبراو ماوەی نزیک دوو مانگە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان لە ژێر لێپرسینەودایە و تا ئێستا هەمبەر بە تاوانە پێشووەکانی هیچ دانپێنانێک و بەڵگەیەک بەدەس کارگێڕانی ئیداە ئیتلاعاتەوە نییە.

داریووش مورادی چالاکی مەدەنی خەڵکی شابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە رۆژی دووشەمە3ی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزت ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست و خراوەتە ژێر لێپێچینەوە.

جێگای سەرنجە لە کاتی قۆڵبەستکردنی ئەم هاوڵاتییە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە ماڵی ناوبراو پشێکندراوە و هەنێ کەرەستەی تایبەت وەکوو موبایلی ناوبراو و شت و مەکی دیکە لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە ئەمری داواکاری گشتی حکوومەتی ئێران لە شاباد بووە و ناوبرا پاش دوو حەفتە لە دەستبەسەرکردنی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد بووە.

داریووش موردای ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی کلتووری ــ ئەدەبی “هەسارە”ــیە کە پێشتریش بە هۆی چالاکی کلتووری و مەدەنییەوە لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان