یەکێک لە گیراوانی رۆژهەڵات بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

پێنجشەممە 30ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، ئەسرین محەممەد، خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی 100 ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناغی لێکۆڵینەوە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری وڕمێ ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 20ی بەفرانباری ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەستبەسەر و کۆتایی بەفرانبار هاوڕێ لە گەڵ دوو هاوڵاتی دیکە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ ڕاگوازرابوو.

بە پێی هەواڵەکانی KMMK، ئەسرین محەممەدی ڕێکەوتی 28ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگوازراوە.

تا ئێستە زانیارییەک لە هەمبەر هۆکاری دەستبەسەری وئەو تۆمەتانەی دژی ناوبراو خراونەتە گەر بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان