دۆخی سڵامەتی نایب حاجی زادە لە مەترسیدایە/ پێویستی بە چارەسەری خێرایە

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەممە 25ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، بەرپرسانی حکوومەتی زیندانی ئێران لە ورمێ بۆ جاری چوارەم ڕێگریان لە ناردنە دەرەوەی زیندانی سیاسی نایب(مەسعوود) حاجی زادە کوڕی مەدەنی خەڵکی گوندی “یەنگیجە”ی سەر بە دەڤەری سۆمای برادۆست کرد.

ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە هەرجار مۆڵەتی ناردنە دەرەوەی ناوبراو وەرگیراوە و سەرەی نەخۆشجانەیشی لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بۆ گیراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە، ئەو دەمەی ناوبراو دەستبەسەر کرا، نەشتەرگەرییەکی هەبووە و دەبوا هەمدیسان نەشتەرگەری بۆ بکرایەتەوە.

نەشتەرگەری یەکەم پلاتین ڕایەڵ دەکرێتە پێی و دەبێ لە نەشتەرگەری دوویەم ئەم پلاتینە لە پێی دەربهێنرێ.

بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لە ناردنە دەرەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە ڕێگریان کردووە و هەر ئەمە بووە بە هۆی ئەوەی ئەو پلاتینە تەشەنە بکاتە نێو گۆشتیەوە و کێم و چڵکی ساز کردبێت.

نایب حاجی زادە سەرەتا لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی ئەمنیەتی بە دە ساڵ و ڕۆژلک زیندان مەحکووم ببوو، پاشان ئەم حوکمە بۆ 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی تەعزیری داشکا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حکوومەتی ئێران بە بەرپرسیاری سڵامەتی گیان ئەم زیندانییە دەزانێ و خوازیاری پێڕاگەیشتنی خێرایە زۆ چارەسەری بەپەلەی ناوبراو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان