دوو کەسی دیکە لە شنۆ دەستبەسەر کران

KMMK:

دووشەممە 13ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئاوات محەممەد پوور و حسێن محەممەد پوور، خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵیان و هەر وەها شوێنی ڕاگیرانیان بە دەستەوە نییە.

شیاوی باسە لە سەرەتای مانگی ڕابردووی زاینییەوە تا ئێستە پتر لە 130 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان