دوو هاوڵاتی لە کرماشان خۆکووژیان کرد

KMMK:
دوشەممە 13 ڕێبەندانی 2720ی کوردی، کچێک مێرمنداڵ بە ناوی نەرگس مۆرەوەتی میرحساری 16 ساڵ، خەڵکی سەرپێل زەهاو لە رێگای خۆ هەلواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەروەها گەنجێکی دیکەش بەناوی جەواد ڕزایی تەمەن 20 ساڵ، خەڵکی سەرپێل زەهاو، بە هۆکارێکی نادیار خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان فشارێکی زۆری ئابوورییان لەسەرە و ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان

.