پاش کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی خۆی کوشت

KMMK:
دووشەممە 13ی رێبەندانی 2720ی کوردی، ئەفشین حەیدەر زادە پاش کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەفشین حەیدەریان لە رێگای بە کار هێنانی چەکی راو، هاوسەری خۆی بە ناوی لەیلا زەنگەنە و دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی عەلی و هەسیتی حەیدەریان دەکوژێت و پاشان لە رێگەی خۆکووژیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنێت.عەلی 18 ساڵان و هەستی 11ساڵ تەمەنیان بووە.
تا ئێستا هۆکاری ئەم روداوە دڵتەزێنە نادیارە بەڵام راپۆرتەکان باس لە شەڕ و کێشەی بنەماڵەیی دەکەن.
تەرمی هەموویان بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکانی یاسایی رادەستی پزیشکی یاسایی کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان