بۆکان؛ نووسەر و مامۆستاێ زمانێ کوردی دەسبەسەر کرا

KMMK:
شەممە 7 ڕێبەندانی 2720ی، کوردی، مستەفا ئیلخانیزادە مامۆستاێ زمانی کوردی و سەرۆکی پەیمانگای ڕۆشنبیری و پەروەردەیی “ئەدەب” لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی ناوبراو ماڵ و شوێنی کارەکەی ناوبراویان پشکنیووە و مۆبایل و کۆمپیوتەر و کەلوپەلی کەسیی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، مستەفا ئیلخانیزادە بە تۆمەتی رێکخستنی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ساڵغ دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە نووسینگەی پەیمانگای ئەدەب دەسبەسەر کراوە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان