پیرانشار؛ سەپاندنی حوکمی سێ مانگ زیندان بە سەر هاوڵاتییەکدا

KMMK:

دووشەممە 29ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی زاهیر پەس و پێش(جۆڵا) کوڕی موراد، 32 ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “چیانە”سەر بە پیرانشار، لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەو حوکمە سەپێنراوە بە بێ ئامادە بوونی ناوبراو بووە و پاش پێڕاگەیاندنی بۆ ماوەی بیست ڕۆژ ڕێگەی ناڕەزایی دەڕبڕینی هەیە لە دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشار و پاش تێپەڕینی ئەو ماوەیە بیست ڕۆژی دیکە مۆڵەتی داوای دادگای پێداچوونەوەی هەیە لە دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە ورمێ.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێکەوتی 27ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەستبەسەر و ڕێکەوتی 19ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی 200ملوێنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان