ئیلام؛ درێژ کردنەوەی بڕیاری دەستبەسەری هاوڵاتییەک

KMMK:

چوارشەممە 2ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “ئەیووب سەلاح وەرزی” خەڵکی شاری “دەڕە شار” به درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەری کاتی، هێشتا لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیلام ڕاگیراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، ناوبراو ڕێکەوتی ‌10ی بەفرانباری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە ئیلام ڕاگوازرا.

لە‌ کۆتاییدا 23ی هەر ئەو مانــگە، پاش تێگەیاندنی جۆری تاوانەکەی(تفهیم اتهام) لە دادسەرای حکوومەت لە ئیلام بۆ زیندانی حکوومی لەو شارە ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی چالاکی پڕوپاگەندەیی دژ بە دەسەڵات و سووکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان