شنۆ: ئازادکردنی هاوڵاتییەک به شێوەیەی کاتی

KMMK:
چوارشەمە 1ی ڕێبەندانی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی ئومێد مەعرووف، خەڵکی گوندی عەلی ئاوای سەربە شنۆ بە دانانی بارمتە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بە شێوەیەی کاتی ئازادکرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 25 سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەرکراوە و پاش ماوەیەک بە مەبەستی تەواو کردنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئەمنیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ و پاشان بۆ زیندانی دەوڵەت لە شاری شنۆ.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کـرا بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان