دەستبەسەر کردنی چوار هاوڵاتی و لێدانی گران لە یەکیان

KMMK:

سێشەمە 30ی بەفرانباری 2720ی کوردی، چوار هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی پیرانشار و نەغەدە دەستبەسەر کران.
لەم بارەیەوە هاوڵاتییەک بەناوی ڕەحمان دەریازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی راپۆرتەکە، رەحمان دەریازی لە کاتی سەردانی ناوەندێکی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی پسوێ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و سووکایەتی و دواتر قۆڵبەست کراوە.
ناوبراو بۆ کاروباری وەرزێڕی سەردانی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کردبوو.
ئەم هاوڵاتیە بە شێوەیەکی زۆر گران کەوتووەتە بەر هێرشی هێزەکان و بە قۆناخە سیلاح بریندار کراوە.
ئەم شارۆمەندە خەڵکی گوندی شاولەی سەر بە شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتییەک بەناو رەسووڵ لاوازە خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دووشارۆمەندی دیکە بەناو کەریم خەلیفانی و حسام ئەدین خزری خەڵکی گوندی کانی بوداخی سەر بە پیرانشاریان دەستبەسەر کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان