تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئــێران برینداربوونی دوو کۆڵبەری لێکەوتەوە

KMMK:

سێشەممە 30ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دوو کۆڵبە بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا فەرەج پەنا و باست.م” لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

عەبدوڵڵا فەرەج پەنا لە خاڵی ســنووری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران فیشەک بەر لاقی کەوتووە و بەگرانی بریندار بووە و بە یارمەتی دیکەی هاوڕێکانی بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

هەر وەها دوو شەممە 29ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی دیه بە ناونیشانی “باست.م” خەڵکی “سەلاسی باوەجانی” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێڕەوی سنووری نەوسوود نەرمەی باڵی بە گرانی بریندار بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان