مەهاباد؛ سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر دوو هاوڵاتیــدا

KMMK:

دووشەممە 29ی بەفرانباری 2720ی کوردی، “سالار و سامان غەزاڵی” دوو هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد، لە لایەن دادگای ئنقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە زیندان مەحکووم کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، سامان غەزاڵی خوێندکاری تێرمی کۆتایی کارناسی باڵای کۆمەڵناسی زانکۆی بروجێرد و سالار غەزاڵی دەرچووی کارناسی باڵای کیمیای زانکۆی ڕازی کرماشان ـە.
ئەم دوو برایە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر “جەواد غوڵامی” محاکمە و هەر کامیان بە 3 ساڵ و 6 مانگ زیندان مەحکووم کران.

حوکمی دیاریکراو شەممە 27ی بەفرانبار پێیان ڕاگەیەندرا.

سالار و سامان غەزاڵی ڕێکەوتی 26ی خەرمانانی 2720ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازران.
ئەم هاولاتیانە پاش ماوەی 75 ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی بۆ مەهاباد ڕاگوازران.
ئەم دوو برایە لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی هەبوونس پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان بێبەری بوون.
ڕێوڕەسمی کارکردن بە تۆمەی ئەم دوو هاوڵاتییە لە ناوەڕاستی بەفرانبار لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومە لە مەهاباد بەڕێوە چوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان