بانە؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران

KMMK:

دووشەممە 29ی بەفرانباری 2720ی کوردی، کاسبکارێک بە ناوی ” یووسف فەتاح زادە” 37 ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بانه بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە بۆ گوندی” خوریاوا” لە سێ ڕیانی” بۆیەن”ی بانە بە بێ هیچ هۆکارێکی گوماناوی دەکەوێتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و گیانی خۆی لە دەست داوە.

شیاوی باسە کە، تەرمی ئەم کاسبکارە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە ڕاگوازراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان