سنە؛ حکومەتی ئێران هاوڵاتییەکی دیکەی لەسێدارەدا

KMMK:
دووشممە 29 بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “فاتێح قادری‌نیا” تەمەن 46 ساڵ، کوڕی “جەعفەر” و خەڵکی گوندی “دەل” سەر بە سەوڵاوا، بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەسەت لە زیندانی ناوەندیی ئێران لە شاری سنە جێبەجێ کرا.

ناوبراو نێزیک دوو ساڵە که بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەکی بە ناوی “ناسێح” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران بەو تۆمەتە، بە سزای لەسێدارەدان مەحکووم کرابوو.

بە گوێرەی راپۆرتەکان خانەوادەی قادری نیا لە بەدەستهێنانی رەزامەلەی مالباتی قوربانییەکە سەرکەوتوو نەبوون و ئەمڕۆ لە بەرەبەیاندا سزای سێدارە یان بۆ جێبەجێ کرا.

شایانی باسە کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرت لەسەر ئەگەری لەسێدارەدان ناوبراو داوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان