کرماشان؛ کوژرانی زیندانییەک لە ژێر ئەشکەنجەدا

KMMK:

شەممە 27ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”بەهمەن عوقابی” 35 ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “چقا جەنگا “ی سەر بە شاری شابادی پارێزگای کرماشان کە لەم ڕۆژانەی دوایی بە هۆی کوتەک و لێدانی هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان چبووە کۆماوە، لە نەخۆشخانەی خومەینی ئەم شارە گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە 14ی بەفرانباری 2720ی کوردی، بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی حکوومەت لە شاری کرماشان چبووە کۆماــ وە و لەو کاتەوە لە بەشی پاراستنی تایبەتی نەخۆشخانەی خومەینی لە ژێر چاوەدێری گرانی ئەمنیەتیدابوو، ڕۆژی هەینی گیانی لە دەست دا.

شیاوی باسە، بەهمەن عوقابی بە تۆمەی کوشتنی بە ئەنقەستی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک تۆمەتبار کرابوو پاش ساڵ خۆ بێسەر و شوێن کردا، ڕێکەوتی 11ی بەفرانباری ئەمسال دەستبەسەر کــرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان