مهاباد؛ دەسبەسەر کردنی شارۆمەندێکی دیکە

KMMK:

شەممە 27 بەفرانباری 2720 کوردی، شارۆمەندێک بە ناونیشانی سۆران محەمەدی خەڵکی شاری مهاباد ڕۆژی پێنجشەمەی ئەم حەفتەیە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کرا.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، پاش بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مهاباد، دەسبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئاسایشی ئێران لە ورمێ.

تا کاتی دارشتنی ئەم هەوالە، سەرەڕای هەوڵەکانی مالباتەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی سۆران محەمەدی و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان