خۆکووژی گەنجێک لە ڕوانسەر

KMMK:
سێشەمە 23 بەفرانباری 2720ی کوردی، گەنجێک بە ناوی پەیمان بەهلولی خەڵکی گوندی شوانکارە سەر بە شاهۆ لە شهرستانی ڕوانسەر دەستی دایە خۆکووژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پەیمان بەهلولی تەمەن 25 ساڵان و خێزاندارە، بەپێی زانیاریی گەیشتوو ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانیەوە لە رێی خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە کێشەی خێزانی، بێکاری و نەبوونی دەرفەتی کار هۆکاری زۆربەی خۆکووژیەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان”ن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان