مەریوان؛ دوو هاوڵاتی دەستبەسەر کـران
KMMK:
سێشەممە 23ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دو هاوڵاتی بە ناوەکانی جەبار پیرووزی و سەلمان ئەدوای خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، جەبار پیرووزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی سەلمان ئەدوایی و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاوڵاتییە نەزانراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان