کرماشان: ئازادی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە شێوەی کاتی

KMMK:

سێشەمە 23 بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی جوانمێر مۆرادی چالاکی کرێکاری و ئەندامی کۆمەڵەی کرێکارانی بەرق و کانزای کرماشان بە دانانی بارمتەی 300 ملیۆن تمەنی لە گرتووخانەی حکوومەتی دیزل ئاوا لە کرماشان بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا.
پێویستی بە بیرهێنانەوەیە، کەسێک بە تەلەفۆن جوانمیر مۆڕادی بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی سەردانی پرۆژەی کارێک بکات. لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ئەو پڕۆژەیە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەیگرن و پاش دەستبەسەرکردنی، هەڵدەکووتنە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەی دەپشکنن.

بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو بە “بانگەشە لە دژی حکوومەت و ئەندامبوون لە یەکێک لە گرووپەکانی ئۆپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی” تۆمەتبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان