Warning: "continue" targeting switch is equivalent to "break". Did you mean to use "continue 2"? in /customers/5/5/7/kmmk.info/httpd.www/ku/wp-content/plugins/telegram-for-wp/inc/Notifcaster.class.php on line 318 ئارەش گەنجی بە تۆمەتی وەرگێڕانی کتێبێکی کوردی 11ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا - كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان

ئارەش گەنجی بە تۆمەتی وەرگێڕانی کتێبێکی کوردی 11ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 10ی بەفرانباری 2720ی کوردی، حوکمی 11 ساڵ زیندان بە سەر وەرگێڕی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران “ئارەش گەنجی ” بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.

ناسر زەڕئەفشان پارێزەری بەرگریکاری ئارەش گەنجی کوتوویە؛ ناوبراو بە تۆمەتی” پلان داڕشتن و سازوبازی ژێر بەژێر دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە 5 ساڵ زیندان و ” پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات” بە ساڵێک زیندان و ” ئەندامەتی لە گرووپێکی دژبەری دەسەڵات” بە 5 ساڵ زیندان، واتە سەرجەم بە 11 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم حوکمە لە لایەن لقی 28 ی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر محەممەد ڕەزا عەموو زادە دەرچووە.

پارێزەری ناوبراو کوتی؛ هۆکاری تەواوی ئەم تۆمەتانە دژی ئەم نووسەرە وەرگێڕانی کتێبێکە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژاوای کوردســتان لە ژێر ناوی” کلیلی بچووکی دەروازەی گەورە”ـیە.

جێی بیرهێنانەوەیە سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمم 1ی بەفرانباری 2719ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئارەش گەنجی و دەستبەسەریان کرد و هاوکات هەندێ کەلووپەلی دیاری کراوی ناوبراویان دەستبەسەردا گرد و ناوبراویان بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات ناسراو بە بەندی‌209ی زیندانی ئێڤین گواستەوە.

ئارەش گەنجی وەرگێڕی کتێبگەلێک لە ژێر ناوی” خەبات لە سەر شێوازی بیرکردنەوە لە بزوتنەوەی چینی کرێکار” و ” ڕۆچوونی خواکان لەسەر تروپکی سیستەمی نوێی جیهانی”ـیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان