گەنجێکی دیواندەرەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

KMMK:
سێشەممە 8ی بەفرانباری 2720ی کوردی، گەنجێکی ۲۲ساڵە بە ناوی فەرزین عەزیمی دانیشتووی شاری دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
فەرزین عەزیمی خەڵکی دیواندەرە سەر بە پارێزگای ســنە ورزشوان و بۆکسێرێکی دیار لە رۆژھەڵاتی کوردستان بووە.
تا ئێستا هۆکاری خۆکووژی ناوبراو نەزانراوە، بەڵام زانیاری گەیشتوو باس لەوە دەکەن کە ناوبراو لە رێی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.
جێی ئاماژەیە کە بێکاری، فەقیری و نەبوونی دەرفەتی کار گوشارێکی زۆری بە سەر خەڵک بەتایبەت گەنجان لە رۆژھەڵاتی کوردستان ساز کردووە چ رێژەی خۆکووژیەکان زۆر بەرز بۆتەوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا 38 پیاو خۆکووژیان کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان