مەهاباد؛ دوابەدوای تەقەی هێزە ئەمنییەکان گەنجێک گیانی لە دەست دا و چوار کەسی دیکە بریندار بوون

KMMK:

یەکشەممە 23ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، دوابەدوای ڕاوەدوونان و تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەنجێکی مەهابادی بە ناوی “سەلاح محەممەدی موقەدەم” کوژرا و چوار کەسی دیــکە بریندار بوون.

بە پێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسدارانی حکوومەت لە مەهاباد لە گەڕەکی زەوییەکانی شارەوانی ئەم شارە لە کاتی هێرش بۆ دەسبەسەری کەسێک بە ناونیشانی ” م.چ” بێ پەرێز تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا ئەم گەنجە کە کرێکاری نانەوایی بوو کوژراوە و چوار کەسی دیکەیش بریندار بوون.

کوژرانی ئەم گەنجە مەهابادییه لە کاتێکدا ڕووی داوە کە بە پێی کوتەی شایەتحاڵانی شوێنەکە؛ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت بە بێ گرنگیدان بە هەبوونی خەڵکی مەدەنی بۆ هەرلا تەقەیان کردووە.

جێی سەرنجە کە دامەزراوەی ئەمنییەتی سپای پاسداران و مێدیاکانی لایەنگری حکوومەت لە هەوڵی ئەوەدان کە کووژرانی ئەم گەنجە و برینداربوونی چەندد هاوڵاتی دیکه گرێ بدەن بە کەسێکی دیکەوە کە ئەم هێزانە بۆخۆیان تەقەیان لێکردووە و هۆکاری هەڵگیرسانی ئەم تێهەڵچوونه بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان