سەقز: سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک جێبەجێ کرا

KMMK:
ڕۆژی پێنجشەممە 27ی سەرماوەزی 2720 کوردی، سزای لە سێدارەدان-ی محەمەد مۆرادی بە تۆمەتی قەتل “کوشتن” کە بە قەساس مەحکووم کرا بوو، لە زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری سەقز جێبەجێ کرا.
محەمەد مۆرادی نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر لە گێرەیەکی شەخسیدا لە گەڕەکی 32 مەتری سەقز هاوڵاتییەکی بە ناوی عەلی ئەکبەر زاهیدی کوشت و لە دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە قەساس سزا دراو لەو ماوەیە لە زیندانی سەقز دا دەستبەسەرە.

شایانی باسه، کە تەرمی ناوبراو ڕادەستی مالباتەکەی کراوە و بەخاک سپێردراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا و بە هەژمارکردنی ئەم حالەتەوە41 کەس لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان