شــنۆ: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کــرا

KMMK:

دووشەممە 25ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی”محەممەد خالید حەمزەپوور” خەڵکی گوندی “خانلەر” سەر بە شاری شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کـراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان حکوومەتی ئێران ناوبراویان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی “محەممەد خالید” ئاشکرا نەکراوە و هەوڵی بنەماڵەکەیش بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە سەرجەم 256 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان