ئەسفەراین; حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی جێبەجێ کـرا

KMMK:

شەممە 22ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی تۆمەەبار بە کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ئیسفەراین لە شارەکای خۆراسای شوماڵی جێبەجێ کـرا.

بە پێی کوتەکانی نادرنەژاد دادستانی گشتی و ئینقلابی حکوومەت لە ئیسفەرای، ئەم کەسانە پێشووتر ل دۆسییەیەکی هاوبەش بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتن بە ئێعدام مەکووم کرابووا و جێبەجێ کردنی ئەم حوکمەی وەکوو خۆی پشتڕاست کردۆتەوە و جگە لەمه حوکمی ئێعدامی ئەم دوو کەسە لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران ـیش بڵاو کرایەوە.

نادرنەژاد سەبارەت بە وردە کاری ئەم دۆسیەیە بەم شێوە دواوە کە؛ ” مەحکووم کراوان بە پێی گەڵاڵەی لە پێشتدا داڕێژراو، کوژراوەکەیان بە مەبەستی کڕینی سککە(زێر)ی کۆنینەناسی بۆ شوێنی کاری خۆیان ڕادەکێشن.

پاشان یەکێک لەم دوو کەسە، کوژراو(خاوەن دوکان) بۆ ژووری سەرەوەی دوکانەکە بە مەبەستی دیتنی زێڕ ڕادەکێشێ. یەک لە مەحکووم کراوەکان ئاڵقەی گوریسێ کە پێشتر ئامادە کردبوو و بە سرمیچەکەدا هەڵی واسیبوو لە گەڵ گەیشتنی کوژراو دەیهاوێتە گەردنی و مەحکوومەکەی دیـکەیش پەیژەکە لە ژێر پێی کوژراوەکە دەترازێنێ و کەسە دەخنکێ.پاش ئەنجامی ئە کوشتنە، دەست دەدەن دزینی زێڕی دوکانی کوژراوەکه و لە درێژەدا تەرم ناوبراو لە بیاوان فڕێ دەدەن.”

بە پشتبەستن بە کوتەکانی بەرپرسانی دۆسیەکە، کەس و کاری کوژراو ئامادە نابن ڕەزایەت بدەن و جەختیان لە سەر کوشتنە و جێبەجێ کردنی حوکمەکە کردووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە سەرجەم 40 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان