مەهاباد; ئازادی دوو شارۆمەند بەماوەی کاتی

KMMK:

پێنج شەممە 13ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، دوو شارۆمەندی مەهابادی بەناوەکانی« خالید موحەمەد زادە ئەقدەم و سڵێمان کریم پور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو, خالید موحەمەد زادە ئەقدەم و سڵێمان کەریم پوور هەریەکە و بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد ئازاد کران.

رێژەی بارمتەکە تا کای بڵاو کردنەوەی هەواڵەکە نەزانراوە.

شایانی باسە کە, ئەم دوو کەسە لە رێکەوتی14ی خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد دەستبەسەر دەکرێن و پاشان دەبرێنە گرتوخانەکانی هێزە ئەمنیەتیەکان و بە تۆمەتی( هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان) دەخرێنە ژێر لێکۆڵینەوە و گوشار و ئەشکەنجە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان