دوو کۆڵبەر لە سەردەشت و بانە بریندار بوون

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە 10ی سەرماوەزی2720 کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی شیروان مووساپەنا و خزر ڕەسوولی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری”نەنوور”ی بانە بۆسەیان بۆهەڵچنیووە و تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. کۆڵبەرەکان بۆ دەرباز بوون لە بۆسەکە هەڵدێن بۆ کوێستان و دۆڵەکان.

لە کاتی هەڵهاتن دا کۆڵبەرێک بە ناوی خزر ڕەسوولی لە بەرزاییەک دا دەکەوێتە خوارێ و بە سەختی بریندار دەبێت.
لە ڕووداوەکەی دیکە دا، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە خاڵە سنوورییەکانی” نوکان” ی سەر بە سەردەشت تەقەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کوڵبەرێک بە ناوی شیروان مووساپەنا خەڵکی نەلاس بریندار بووە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو بۆ چارەسەری پزێشکی گواستراوە بۆ یەکێک لە ناوەندی دەرمانی و تەندروستی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا و بە هەژمارکردنی ئەم دوو حالەتەوە بە گشتی 167 کۆڵبەر لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان